دیمەنێكی كەشتییەكە- میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
ئێران ڕایگەیاند تیمی ئەو کەشتییە ئازاد دەکات، کە دوو هەفتە لەمەوپێش بە تۆمەتی بەزاندنی سنوورە ئاوییەکان دەستی بە سەردا گرتبوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 13-4-2024 سوپای پاسدارانی ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بە سەر کەشتیی MSC Aries گرت کە ئاڵای پورتوگالی پێوەبوو، ئێران ڕایگەیاند پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە هەبووە. کەشتییەکە 25 سەرنشینی تێدا بوو و سەرجەمیان دەستبەسەر کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا پورتوگالییەکەیدا، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە وەک پرسێکی مرۆیی سەیری بابەتەکە دەکەن و بەم زووانە سەرنشینانی کەشتییەکە ئازاد دەکرێن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتیش گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، تائێستا چەند جارێک ئێران دەستی بەسەر کەشتی بازرگانی و سەربازی لە گەرووی هورمز و کەنداوی عەرەب دا گرتووە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران دەرکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ داننانێت بە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی