بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ لە پاریس دژی شەڕ لە غەززە خۆپیشاندان دەکەن

شەیری بکە لە:
بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ لە پاریس دژی شەڕ لە غەززە خۆپیشاندان دەکەن

وێنەی خۆپیشاندانەكە- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی ساینس پۆ لە فەڕەنسا، دژی شەڕی غەززە و بۆ پاڵپشتیی لە فەڵەستین خۆپیشاندانیان کرد. 


وێنە گەورەکە: خۆپیشاندانی فراوانی خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا و ژمارەیەک زانکۆی دیکەی ئەمریکا بەردەوامە و خۆێندکارانی زانکۆی ساینس پۆی فەڕەنساش خۆپیشاندانی هاوشێوە دەکەن.  


زانیاریی زیاتر: فەڕەنسا لە دوای ئیسرائیل و ئەمریکا زۆرترین ژمارە لە جووی تێدا نیشتەجێیە؛ هاوکات زۆرترین ڕەوەندی موسوڵمانانیش لە سەر ئاستی ئەوروپا لە فەڕەنسایە. 


ئەمەش بزانە: ساینس پۆ، یان پەیمانگای توێژینەوە سیاسییەکان، یەکێکە لە زانکۆ دیار و بەناوبانگەکانی فەڕەنسا کە 150 ساڵە دامەزراوە.


وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، وڵاتانی جیهانی کردووەتە دووبەش بەشێکیان پشتیوانی ئیسرائیل و بەشێکیشیان پشتیوانی حەماس دەکەن.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: