
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند پێش هێرشەكەی كرمان كە لەسێی كانوونی دووەمی ڕابردوو داعش ئەنجامیدا، ئێرانی ئاگادار كردووەتەوە، ئێران ئەوە ڕەتدەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: چەند سەرچاوەیەكی بەرپرسی ئێرانی بۆ ئاژانسی ئیرنا باسیان لەوەكردووە "ئەو راپۆرتەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە ناڕاستە و ئەمریكا بەهیچ شێوەیەك ئێرانی لە هێرشەكەی كرمان ئاگادار نەكردووەتەوە.
یەكێك لەو بەرپرسە ئێرانیانە بە ئاژانسی ئیرنای گوتووە" ئەگەر پەیامی ئەمنیی لەنێوان ئەمریكا و ئێران ئاڵوگۆڕ كرابێت بۆ ئەوەبووە بۆ دڵنیاكردنەوەی سەلامەتی وەڵامدانەوەكانی ئێران بووە لەدوای ئەوەی شەڕی غەززە دەستیپێكردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵی ئەمریكی دوێنێ پێنجشەممە 25-1-2024 بڵاویكردەوە، دوو بەرپرسی ئەمریكا ئەوەیان ئاشكراكردووە "ئەمریكا پێش هێرشەكەی كرمان كە داعش لە چوارەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی ئەنجامیدا ئێرانی ئاگادار كردووەتەوە بەڵام ئێران هۆشدارییەكەی بەهەند وەرنەگرتووە".
باكگراوند: لەسێی كانوونی دووەمی 2024 لەچوارەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سووپای پاسدارانی ئێران كە لەلایەن ئەمریكاوە لە 2020 كوژرا، داعش دوو تەقینەوەی ئەنجامدا و بەهۆیەوە 95 كەس كوژران و 284 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار