كێڵگەی غازی كۆرمۆر
ئاڤا دیجیتاڵ
کۆمپانیای دانەغاز، رایگەیاند، بەهۆی هێرشكردنە سەر كێڵگەكە لەلایەن درۆنێکەوە، پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە بەشێوەی کاتی راگیراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە بەرپرسانی سنوورەكە ڕایانگەیاندبوو هێرشەكە لەڕێگەی كاتیۆشاوە بووە.
چیرۆكی سەرەكی: کۆمپانیای دانەغاز کە لە هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی غازە، لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند "شەوی پێنجشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی گازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج کە گومان دەکرێت لە رێگەی درۆنێکەوە بووبێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
"بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، پڕۆسەی بەرهەمهێنان بەتەواوەتی راوەستاوە، تیمەکانی بەگەڕخستن لە نزیکترین کاتدا سەرجەم رێکارەکانی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان دەگرنەبەر کە پێشبینی دەکرێت لە وادەیەکی نزیکدا ئەوە بکرێت." دانەغاز وای گوتووە.
ڕاگەیێندراوەكەی دانەغاز لەكاتێكدایە، شەوی پێنجشەممە 25-1-2024 سەرچاوەیەكی بەرپرسی قەزای چەمچەماڵ بە ئاڤا میدیای گوت " كاتیۆشایەك ئاڕاستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كراوە و بەهۆیەوە ئاگر لە كۆگایەكی كێڵگەكە كەوتووەتەوە، سەرچاوەكە گوتیشی "هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".
لەبارەی هێرشەكەوە ئهلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئهمریكا له عێراق له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس نووسیویهتی: "ئیدانهی هێرشهكهی شهوی رابردووی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر له ههرێمی كوردستان دهكهم، كه لهم وهرزهی زستاندا بووه هۆی وێرانكردنی ژێرخان و پچڕانی كارهبا لهسهر ملیۆنهها هاووڵاتی".
رۆمانۆسكی گوتیشی "ئهمریكا له پاڵپشتی هاوپهیمانهكانی له عێراق و ههرێمی كوردستان و پاراستنی سهروهری ئاسایشهكهی بهردهوام دهبێت".
هاوكات شەوی پێنجشەمەوەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند " هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە كاتژمێر 10:22 خولەکی شەوی 25-01-2024، لە كێڵگەی گازی كۆرمۆر ئاگرێک کەوتووەتەوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: "لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی گاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا."
دوای هێرشەکە، ئەمبوڵانس و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
باكگراوند: کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە گوندی کۆرمۆر لە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنان لە کێڵگەکەدا دەکەن.
پڕۆژەی گازی کوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا، کاتێک دانەغاز و نەوتی هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژوو کرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بە قەبڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان، لە هەردوو وێستگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول