وڵاتانی جیهان داوا لە حەماس دەکەن بارمتەکان ئازاد بكات

شەیری بکە لە:
وڵاتانی جیهان داوا لە حەماس دەکەن بارمتەکان ئازاد بكات

خۆپێشاندانی كەسوكاری بەشێك لە بارمتەكانی لای حەماس- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


سەرکردەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و چەندین وڵاتی دیکە داوایان لە حەماس کرد بارمتەکان ئازاد بكات. 


وێنە گەورەکە: سەرکردەکانی 18 وڵاتی جیهان داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەکەن بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و تاوتوێی ئازادکردنی بارمتەکان بکەن. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەو 18 وڵاتە ڕایانگەیاند: داوا دەکەین دەستبەجێ هەموو ئەو بارمتانە ئازاد بکرێن کە زیاتر لە 200 ڕۆژە لە لایەن حەماسەوە لە غەززە دەستبەسەرکراون.


ژمارەکان وا دەڵێن: لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چەكدارانی حەماس  250 کەسیان ڕفاند، سوپای ئیسرائیل پێی وایە 129 کەسیان لە غەززە ماونەتەوە و 34 کەسیشیان کوژراون. 


باکگراوند: لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو حەماس هێرشێکی لەناکاوی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و چەندین کەسی وەک بارمتە گرت، سوپای ئیسرائیلیش هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر غەززە كە لەژێر دەسەڵاتی حەماس دا دەستپێكرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: