گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە عێراق و دوای ساڵی 2003، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەکاربردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە هەڵکشاندایە.
چیرۆکی سەرەکی: لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار قاچاخێکی زۆر بە ماددەی هۆشبەر دەکرێت. ئەم شوێنە قاچاخچییەکان کردوویانەتە ناوەندی دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بە سەر هەموو عێراقدا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەوانەی ئالوودەن بە مادەی هۆشبەر پێویستیان بە چارەسەر هەیە، بەڵام عێراق ناوەندیی گەورەی چارەسەری ئالوودەبووانی نییە. ئەم ناوەندانە، بۆ چارەسەری جەستەیی، دەروونی و پاککردنەوەی ئالوودەبووان و تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە پێویستن.
ناوەندیی ماددەی هۆشبەر
بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار، چەقی بازرگانیکردنن بە مادەی هۆشبەر. هێزە ئەمنی و تیمە تەندروستییەکان دەیانەوێت ڕێ لە بڵاوبوونەوەی زیاتری بگرن. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕابردوو بەکاربردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق و ئەم پارێزگایە شتێکی نامۆ بوو، بەڵام ئێستا بووەتە هەڕەشەیەکی جیدی لەسەر ژیانی گەنجان. دۆخەکە پێویستیی بە چارەسەری خێرا و کاریگەرە کە لەلایەن حکومەتەوە هەنگاوی بۆ هەڵێنرێتەوە.
ئامارە ترسناکەکان
لە ساڵی ڕابردوو، تیمە تەندروستییەکان پێنج هەزار بەکاربەر و ئاڵوودەبووی ماددە هۆشبەریان چارەسەر کردووە. زۆرینەی ئالوودەبووان تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 30 ساڵە. مانگی ئایاری 2021 دادوەرێکی دادگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار هۆشداری دابوو لەوەی ڕێژەی ئالوودەبوون لە ناو گەنجاندا دەگاتە 50%.
بازاڕی ئۆنلاینی ماددەی هۆشبەر
فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر بۆ خۆدزینەوە لە هێزە ئەمنییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دێنن و کڕیار پەیدا دەکەن و لە شوێنی دوور و پەراوێز یەک دەبینن و مامەڵەکەیان ئەنجام دەدەن. فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر بە ڕێگای جیاواز و لە کاتی جیاواز و لە درەنگانی شەو، بەرهەمەکانیان دەگەیێننە دەستی کڕیار و بەکاربەران. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئێستا دەستخستنی ماددەی هۆشبەر لە ڕوومادی زۆر ئاسانە.
کاپتاگن، سفر - یەک
بەشی زۆری ئەو ماددەیەی لە ئەنبار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، حەبی جۆری 'کاپتاگن'ـە، کە لە ناو بەکاربەراندا بە 'سفر - یەک' یان 'حەبە زەردەکە' ناو دەبرێت و نرخی دەستەیەک لەم حەبە لە پێنج هەزار دینار کەمترە.
سەرچاوەکان
بەشی زۆری ماددە هۆشبەرەکان بە ڕێگە نافەرمییەکان دەگەنە عێراق؛ وەک سنوورە نافەرمییەکان، هۆڕ و بیابانەکان. ناسەقامگیرییە ئەمنییەکان و لاوازیی کۆنترۆڵی سنوورەکان لەگەڵ سووریا، بوونەتە هۆی گەشەسەندنی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە ئەنبار و لەوێشەوە بۆ شوێی دیکە دەبرێت. کاپتاگن زیاتر لە لوبنان و سووریا دروست دەکرێت و دەگاتە ئەنبار؛ بەڵام کریستاڵ و ماریوانا لە ناوەڕاست و باشوورەوە، بە تایبەتیش لە میسان و بەسرەوە دێت. هەڵبەت هێزە ئەمنییەکانیش لە هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەم ماددانە.
15 هەزار ئۆپەراسیۆن
لە دوو دەیەی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی عێراق 15 هەزار ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگرتن بەسەر ماددەی هۆشبەردا کردووە و لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر 5.9 تۆن ماددەی هۆشبەر و 61 ملیۆن حەبی هۆشبەر گرتووە کە لەناویاندا 5 ملیۆن کاپتاگن، 31 هەزار دەرزی، 9 هەزار بوتڵ شرووبی هۆشبەر و 350 کیلۆ کۆکایین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر کە سەر بە وەزارتی ناوخۆیە، لە ئەنبار ئاشکرای کردووە تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا 500 کەس بە تۆمەتی تێوەگلان بە بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر لە ئەنبار دەستگیر کراون. هاوکات دەست بەسەر 3.6 ملیۆن حەبی کاپتاگن و جۆری دیکەدا گیراوە.
ڕێگەگرتن باشترە لە چارەسەر
یەکەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و یەکەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان لە هاوئاهەنگیدان تاوەکو بتوانن پێکەوە ڕێ لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ماددەی هۆشبەر و ئالوودەبوونی زیاتری گەنجان بگرن؛ چونکە ڕێگەگرتن لە چارەسەر باشتر و ئاسانتریشە.
سەرچاوە: زە نیو ڕیجین
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟