ئاڤا دیجیتاڵ
ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردوو، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسر ڕەتیکردووەتەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەربگرێت.
چیرۆكە سەرەكییەكە: شەوی چوارشەممە، نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، لەڕێگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیلەوە، داواكاری پێشكەش بە سەرۆكایەتی كۆماری میسر كردووە، ویستوویەتی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر قسەبكات، بەڵام سیسی ڕەتیكردووەتەوە.
لێدوانی فەڕمی: دوو گەورە بەرپرسی ئیسڕائیل كە نەیانویستووە ناوەكانیان ئاسكرا بكەن، قسەیان بۆ كەناڵ 13ی ئیسرائیل كردووە، هەردووكیان ئاگاداریی وردەكاریی كاتی تەلەفۆنەكە بوون، كە لە میسرەوە پێیان ڕاگەیەنراوە كە سیسی وەڵام ناداتەوە.
ئەوەی پێویستەبیزانیت: دوایین گفتوگۆی نێوان سیسی و ناتانیاهۆ لە شەشی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو بوو، دوای ئەوەی هێرشی سەر سنووری میسر و ئیسرائیل ئەنجامدرا، کە تیایدا سەربازێکی میسری تۆمەتبارکرا بە "کوشتنی سێ سەربازی ئیسرائیلی "، بەپێی هەمان سەرچاوە.
زانیاری زیاتر: تائێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن نووسینگەی ناتانیاهۆ و لایەنی میسرییەوە سەبارەت بەو بابەتە نییە، بەڵام سەرچاوەكان پشتڕاستیان كردووەتەوە.
لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكانی فەڵەستین كەوتوونەتە شەڕێكی قورسەوە، تاێستاش هەزاران كەس لە فەڵەستین و ئیسرائیل كوژراون كە زۆربەیان سڤیلن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول