بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا سزای مردن لەڕێگەی نایترۆجینەوە جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 26 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، لە ئەمریکا سزای مردن لە رێگەی گازی نایترۆجینەوە بە سەر بەندکراوێکدا جێبەجێ دەکرێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بەندکراوە کە ناوی کێنس ئیوجین سمیسە، تەمەنی 58 ساڵە و بە کۆشتنی ژنێک بە ناوی ئەلیزابێس سێنێت، لە ساڵی 1988، تاوانبار کراوە، کۆنت لە بەندیخانەیەکی ئەلابامادا بوو دوای ئەوەی داوای پێداچووەوە بە سزاکەیدا رەتکرایەوە، سزاکەی، بە بەکارهێنانی گازی نایترۆجین جێبەجێكرا.
زانیاریی زیاتر: دادگای باڵای ئەمریکا و دادگای پێداچوونەوە داوای پارێزەرەکانی کێنسی رەتکردبوویەوە کە گوتبوویان مردن بە گازی نایترۆجین سزایەکی بێبەزەییانە و نائاساییە، دادگا رایگەیاندووە گازی نایترۆجینی خاڵی لە ئۆکسجین، کە لە رێگەی ماسکێکەوە دەگەیەندرێتە سزادراوەکە، دەبێتە هۆی مردنی خێرا و چاوەڕوان دەکرێت سزادراوەکە لە ماوەی چەند چرکەیەکدا بێهۆش بێت و لە ماوەی چەند خولەکێکیشدا بمرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دژەكانی ئەم جۆرە سزایە لەو باوەڕەدان کە گازی نایترۆجین دەبێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ کەسە سزادراوەکە و هەروەها بۆ ئەوانەشی کە لە ژووری جێبەجێکردنی سزاکەدا ئامادە دەبن زیانی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەكە کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بە کاتی ئەلاباما جێبەجێكراوە، کێنس ئیوجین سمیس، دەبێتە یەکەم کەس لە ئەمریکا و تەواوی جیهان کە بە بەکارهێنانی گازی نایترۆجین سزای مردنی بە سەردا جێبەجێ بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار