عێراق: تەقینەوەی بنکەکەی حەشدی شەعبی لە بابل مووشەک نەبووە

شەیری بکە لە:
ساتی تەقینەوەی بنکەی کالسۆ لە بابل

ساتی تەقینەوەی بنکەی کالسۆ لە بابل

ئاڤا نیوز

 

لێژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی بنکەی کالسۆی حەشدی شەعبی لە بابل، ڕاپۆرتی کۆتایی بڵاو کردەوە و ڕەتی دەکاتەوە تەقینەوەکە بە  مووشەک بووبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلیان تۆمەتبار کرد بە هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی حەشدی شەعبی، بەڵام حکومەتی عێراق ڕەتی کردەوە ئاسمانی عێراق پێشێل کرابێت.

 

شێوازی جێبەجێکردن: لێژنەکە پارچەی تەقەمەنی و خۆڵی بنکەکەیان بردووە بۆ تاقیگەی شیکاری و ئەنجامەکایان بردووە بۆ سوودانی.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: لە جێگەی تەقینەوەکە چاڵێکی قووڵ درووست بووە، پاشماوەی پێنج مووشەک بە دووری 150 مەتر لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراونەتەوە، لەگەڵ پاشماوەی 22 مووشەکی دیکە بە دووری 100 مەتر، قەبارەی چاڵەکەش دەریدەخات کە تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی داوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی عێراقیش ڕەتی دەکاتەوە لە کاتی تەقینەوەکەدا یان دواتر هیچ فڕۆکەیەک یان درۆنێک ئاسمانی بابلی بەزاندبێت و بە قەبارەی تەقینەوەکە و ئەو تەقەمەنیانەی لەوێ بوون ناکرێت بڵێین کاریگەریی مووشەکێک یان چەند مووشەکێک بووە.


زانیاریی زیاتر: ئەنجامی شیکاریی خۆڵی سەربازگە و پارچەی مووشەکەکان دەریخستووە سێ ماددەیان تێدا بووە کە لە درووستکردنی تەقەمەنی بەکار دەهێنرێت وەک تی ئێن تی، نیتراتی ئەمۆنیۆم و بۆتێل فسالات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ