ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

شەیری بکە لە:
ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا- وێنە: میدیای ئەمریكی

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، دوو کۆمپانیا و چوار کەسایەتی لە سوپای پاسداران بەر سزاکان کەوتوون.


وێنە گەورەکە: بەتۆمەتی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر حکومەتی ئەمریکا و چەند کۆمپانیایەک، حکومەتی ئەمریکا گەمارۆی دارایی خستە سەر دوو کۆمپانیا و چوار کەسایەتی نزیک لە سوپای پاسداران.


لێدوانی فەرمی: برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگری دارایی ڕایگەیاند:"هێرشە ئەلیکترۆنییە زیانبەخشەکانی ئێران بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی کۆمپانیا و دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکا، کە مەبەست لێی  تێکدانی ژێرخانی ئەمریکایە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە سزاکانی ئەمریکا لەبەر ئەوەیە ئێران پشتیوانی گرووپە چەکدارەکان دەکات دژی ئیسڕائیل، هەروەها پاڵپشتی سەربازی ڕووسیا دەکات لە شەڕی ئۆکراینا دا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان