درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە
- هەواڵ
- 25 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 21:07، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە 25ی كانوونی دووەمی 2024، كاتژمێر 21:07، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەكانەوە ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرابوو، تێكشكێندراو خرایە خوارەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی پێنجشەممە 18ی كانوونی دووەمی 2024، كاتژمێر 23:06، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كە لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەكانەوە ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرابوو، تێكشكێندراو خرایە خوارەوە.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2024، كاتژمێر: 05:05، سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو كە ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرابوون، تێكشكێندران و خرانە خوارەوە.
باكگراوند: درەنگانی شەوی (15ـی كانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران، بە مووشەكی بالیستیك هێرشی كردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی كردە ئامانج، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج هاووڵاتی سڤیل و شەش هاووڵاتی دیكەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری كەوت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر