ئەمریكا پێش هێرشەكەی داعش لە كرمان ئێرانی بە نهێنی ئاگادار كردووەتەوە
- هەواڵ
- 25 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئەوەی ئاشكرا كردووە، ئەمریكا پێش ئەوەی داعش لە سێی كانوونی دووەمی 2024 هێرش بكاتە سەر ڕێورەسمی یادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، كە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی 90 كەس، بەنهێنی ئێرانی ئاگادار كردووەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، ئەمریكا بە نهێنی هۆشداری داوەتە ئێران كە داعش ئامادەكاری دەكات بۆ هێرش كردنە سەر ئێران.
هۆشدارییەكە دوای ئەوە هاتووە كە ئەمریكا زانیاری هەواڵگری دەستكەوتووە، كە لقی ئەفغانستان- خۆراسانی داعش پلانی ئەوەی هەیە هێرشێك لە ئێران ئەنجام بدات.
زانیاری زیاتر: چەند بەرپرسێكی ئەمریكا زانیاریەكەیان داوەتە ئێران و باسیان لەوەشكردووە ئەگەر ئێران زانیاریەكانی بەهەند وەربگرتایە ئەو هێرشەی داعش لەسێی ئەم مانگە كردییە سەر ڕێوڕەسمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، قوربانیەكانی كەمتر دەبوون.
وەك ئەو بەرپرسە ئەمریكیانە ئاماژەیان پێكردووە، ئێران شكستیهێناوە لەوەی ڕێگری بكات تەقینەوە خۆكوژییەكە لە شاری كرمانی باشووری ئێران ڕووبدات.
باكگراوند: قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سووپای پاسدارانی ئێران بوو، لە بەرەبەیانی سێی كانوونی دووەمی 2020 بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكا لە بەغدا كوژرا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەرچەندە ئەمریكا هۆشداری لەو هێرشە دابوو كە داعش كردییە سەر شاری كرمان، بەڵام نوێنەرانی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان زانیارییەكانیان بەهەند وەرنەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی ئەمریكا ئێرانی لەو هێرشە ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام دوای هێرشەكە ئێران هەریەك لە ئەمریكا و ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار كرد كە لە پشت ئەنجامدانی هێرشەكەوەن.
هەر ئەوەشنا لەكاتی ڕێورەسمی بەخاكسپاردنی قوربانیەكانی هێرشەكەی كرمان، حسێن سەلامی فەرماندەی باڵای سووپای پاسدارانی ئێران گوتی "داعش بە شاراوەیی خۆیان هێشتووەتەوە، خۆشیان دەزانن كە لە یاسا دەرچوون و بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا و ئیسرائیل كاردەكەن".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار