وێنەی چەكدارێكی مێردمنداڵی حەشدی شەعبی- وێنە: میدیای حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیێنێت، منداڵانی عێراق رووبەڕووی مەترسی و پیشێلکاری مافەکانییان بوونەتەوە، بەکارهێنانی منداڵانیشی لە نێو گرووپە سەربازییەکاندا بە گرنگترین مەترسیی پێناسەکردووە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، منداڵانی عێراق ڕووبەڕووی "پێشێلکاریی قورس" دەبنەوە، لەرووی دەستبەسەرکردن و بەکارهێنانیان وەکو چەكدار لە نێو ملاملانێی سەربازییەکان.
مەترسییەکی دیکە: ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە نیگەرانیەکی دیکە دەکات، کە زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئەو منداڵانەیە کە لەنێو هێزە سەربازییەکاندا بەکاردەهێنرێن.
ژمارەكان وادەڵێن: لەماوەی نێوان تەمموزی 2021 تا ئەیلوولی 2023، كوشتنی منداڵان و زیانگەیاندن بە جەستەیان وەك "گەورەترین پێشێلكاری" تۆماركراوە، كە كاریگەری لەسەر 236 منداڵ هەبووە، حكومەتی عێراق 668 منداڵی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەر كردووە، ئەمە سەرباری ژمارەیەكی دیكە كە بەهۆی پاشماوەی جەنگ و بۆمبی چێنراو لەو ناوچانەی كە پێشتر لەژێر دەستی داعشدا بوون، بوونەتە قوربانی كە دەكاتە 65%ی كۆی ژمارەی پێشیلكارییەكان.
لێدوانی فەرمی: ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان و ململانێی چەكداری ڕایگەیاند: زۆرجار منداڵانی عێراق لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەكانی جەنگەوە زیانیان پێگەیشتووە، هەربۆیە هانی حكومەت دەدەم پاڵپشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات بە لابردنی تەقەمەنییە بەجێاوەكان و پاشماوە سەربازییەكان، هەروەها خەڵك لە مەترسییەكانی مین هۆشیاربكرێنەوە”.
درێژەی ڕاپۆرتەكە بخوێنەرەوە
ڕاپۆرتەكە ئەوە بە بیر لایەنەكان دەهێنێتەوە كە ئەركەكانی خۆیان لە جێبەجێكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكاندا جێبەجێ بكەن و داوایان لێدەكات، بەتایبەت "یەكینەكانی پاراستنی گەل، بەبێ مەرج هەموو ئەو منداڵانە ئازاد بكەن كە وەكو سەرباز دایمەزراندوون".
لەلایەكی دیكەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە دەستبەسەركردنی 668 منداڵ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی، ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە حكومەت وەك "قوربانی" مامەڵە لەگەڵ منداڵاندا بكات و بەردەوامیش بێت لە هەنگاونان بۆ ئاسانكاری ئازادكردنیان و هەوڵیان لەگەڵ بدرێت دووبارە چاكسازی بكرێن و تێكەڵ بە كۆمەڵگا بكرێنەوە.
"هێشتا چەندین ڕێكار هەیە كە دەبێت بگیرێنەبەر"
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، حكومەتی عیراق سێ هەزار و 523 منداڵی لە كەمپی هۆلەوە وەرگرتووەتەوە، ئەو منداڵانە گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری جەدعە بۆ دووبارە پێگەیاندنەوەیان، بەڵام هێشتا “چەندین ڕێكار هەیە كە دەبێت بگیرێنەبەر، بەتایبەتی بۆ ئەوەی ئەو منداڵانە بەڵگەنامەی یاسایی بەدەستبهێنن، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانن بخوێنن و سوود لە خزمەتگوزارییەكانی دیكە وەربگرن”.
حەشدی شەعبی لێكۆڵینەوە لە تەمەنی چەكدارەكانی دەكات
لە مانگی ئازاری 2023دا پلانی كار لەنێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی و نەتەوە یەكگرتووەكاندا واژۆكرا. لە ئەنجامی ئەم ڕێككەوتنە هێزەكانی حەشدی شەعبی فەرمانی سەركردایەتی تایبەتیان دەركردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە تەمەنی چەكدارەكانیان. ئەو ڕێككەوتنەش لەلایەن ڤێرجینیا گامبا پێشوازی لێكراوەو لەوبارەیەوە دەڵێت "بەردەوام دەبم لە پاڵپشتیكردنی دەسەڵاتداران بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو منداڵێك لە عێراق چێژ لەو منداڵییە وەربگرێت كە شایەنییەتی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 19 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 37 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟