سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە كاكەییەكان دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە كاكەییەكان دەكات

ئاڤا دیجیتاڵ


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس كە جەژنی كاكەییەكانە، دەڵێت " وەك هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەكانیان دەبین و كوردستان هەر بە وڵاتی هەمووان و لانكەی پێكەوەژیان و فرەیی و لێبوردەیی دەمێنێتەوە".


چیرۆكی سەرەكی:" بە گەرمی و لە دڵەوە پیرۆزباییی جەژنی قەوڵتاس لە تەواوی هاووڵاتیانی خۆشەویستی كاكەیی و یارسانان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و لە هەر كوێ بن، دەكەم. هیوارم جەژنێكی خۆش و ئاسوودە بەڕێ بكەن" نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمەی لەپەیامێكدا ڕاگەیاندووە.


سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت "بەم بۆنەیەوە ئازیزانی كاكەیی و هاووڵاتیانمان لە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە وەك هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەكانیان دەبین و كوردستان هەر بە وڵاتی هەمووان و لانكەی پێكەوەژیان و فرەیی و لێبوردەیی دەمێنێتەوە".
 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ