ئەردۆغان لە هەولێر و بەغدا زیاتر لە 20 ڕێککەوتن و یادداشت واژۆ دەکات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان لە هەولێر و بەغدا زیاتر لە  20 ڕێککەوتن و یادداشت واژۆ دەکات

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی لە بەغدایە و دواتریش سەردانی هەولێر دەکات.

 

وێنە گەورەكە: سەردانی سەرۆككۆماری توركیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بووەتە ڕۆژەڤی گەرمی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكان، بەشێک لە میدیاكان بە گرنگترین سەردان لە ناوچەكە باسی دەكەن.

 

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: "سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، مێژووییە و بە خۆشحاڵییەوە پێشوازى لێ دەکەین".

 

لەلایەکی دیکەوە: باسم عەوادی ـ گوتەبێژی حکومەتی عێراق، لەبارەی سەردانەکەوە ڕایگەیاند: "ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ ئەم سەردانە کراوە و  26 ڕێککەوتن و یادداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ بکرێن".

 

ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە: بە گوێرەی ئەجێندای سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا، بڕیارە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق لە ڕووباری دیجلە، ڕێککەوتنێک واژۆ بکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ