سەرۆکی تورکیا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی تورکیا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکی تورکیا دوای گەیشتنی بۆ بەغدا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا و پاشان سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراقی کردەوە و بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی هەولێر بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر کۆبوونەوەیان ئاشکرا بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: دوای چاوپێککەوتنی ئەردۆغان و لەتیف ڕەشید، کۆبوونەوەی دەستەکان دەستیپێکرد، دوای ئەوە ئەردۆغان لەگەڵ سوودانی کۆدەبێتەوە و خوانێکی پێشکەش دەکرێت، پاشان لەگەڵ شاندەکەی بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون.

 

ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و زیاتر لە 20 ڕێککەوتننامە واژۆ دەکات.

شەیری بکە لە: