سەرۆککۆماری تورکیا چەند دۆسیەیەک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری تورکیا چەند دۆسیەیەک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ دەکات

ئاڤا نیوز 

 

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان ئەردۆغان و سوودانی ئاشکرا دەکات و ئاماژەی بەوە داوە کە دۆسیەکانی ئاو، ئابووری، ئەمنی، پرۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان، پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و واژۆکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دووقۆڵی تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوانیان دەبێت.

 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ شاندەکەی تورکیا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئاو، ئابووری و ئەمنی، پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان دەکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "زیاتر لە 20 ڕێککەوتننامە لە چوارچێوەی ستراتیژی بۆ  واژۆکردن ئامادە کراون".

 

بابەتە ستراتیژییەکە: ئامانج لە کۆبووەنەوەکان، فراوانکردنی هاوبەشی لە بواری ئابووری و بوارەکانی بازرگانی، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشە ژینگەیی و ناوچەییەکانە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ