هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەمریکا دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەمریکا دەستیپێکرد

چەند سەربازێکی ئەمریکی. وێنە: سی ئێم ئێن

ئاڤا نیوز

 

دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، هێرشێکی دیکە کرایە سەر بارەگەی هێزەکانی ئەمریکا لە عەین ئەسەد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی میدیا عەرەبییەکان، بارەگەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عەین ئەسەد بە درۆن بۆردوومان کراوە، تاوەکو ئێستا زیانە ماددی و مرۆییەکانیش نەزانراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، دوو بارەگەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بۆردوومان کرا و قوربانی لێنەکەوتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێکردەوە و ئەمڕۆ هێزەکانی عەین ئەسەدی بۆردوومان کرد.

شەیری بکە لە: