بەهۆی سزاكانی ئەمریكا كۆمپانیای  فلای بەغداد سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی تا كاتێكی نادیار ڕاگرت

شەیری بکە لە:
بەهۆی سزاكانی ئەمریكا كۆمپانیای  فلای بەغداد سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی تا كاتێكی نادیار ڕاگرت

ئاڤا دیجیتاڵ


كۆمپانیای فلای بەغداد سەرجەم گەشتەكانی بۆ دوبەی و بەیرووت و ئیستەنبوڵ لە هەولێر و بەغداوە بۆ سێ ڕۆژ هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بە تۆمەتی پشتیوانی سووپای پاسداران خستیە لیستی سزاكانیەوە.


چیرۆكی سەرەكی:  كۆمپانیای فلای بەغدادی عێراقی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ دوبەی، بەیروت و ئیستەنبوڵ لەهەولێر و بەغدادەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژهەڵوەشاندەوە، بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-01-2024 كۆمپانیاكە   ڕایگەیاند، سەرجەم گەشتەكانی ڕاگرتووە، تا لێكۆڵینەوەكان كۆتایی دێت.


زانیاری زیاتر: ڕۆژی دووشەممە 22-01-2024، وەزارەتی خەزێنەی  ئەمریكا دەركردنی بڕیاری  سزادانی كۆمپانیای فڕۆكەوانی "فلای بەغداد"ی بە تۆمەتی پشتیوانی لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیاند، كە بە گوتەی وەزارەتەكە، هاوكاریی داراییان بۆ كەتیبەكانی حیزبوڵڵا كۆكردووەتەوە و دابینكردووە.


لەلایەكی دیكەوە: شەوی دووشەممە 22ـ01- 2024، كۆمپانیای فڕۆكەوانیی فلای بەغداد، دوای ئەوەی بە تۆمەتی "گواستنەوەی بەقاچاخی چەك و چەكدار و دۆلار بۆ سووریا"، خرایە لیستی سزاكانی ئەمریكاوە، راگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "ڕاگەیێنراوەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا تووشی سەرسوڕمانی كردین".


 باكگراوند: كۆمپانیای فلای بەغداد بۆ فڕۆكەوانی، یەكێك بوو لەو كۆمپانیایانەی خرایە لیستی سزاكانی ئەمریكا، بە تۆمەتی ئەوەی "چەك و چەكدار و دۆلار"یان بە قاچاغ بۆ سووریا بردووە.


ڕێككەوتنەكە بەم شێوەیە: سێشەممە 23ـ01- 2024، بانكی ناوەندیی عێراق پابەندی لیستی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئەو كەسایەتی و كۆمپانیا عێراقییانە بوو، كە خرانە لیستی سزاكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە، یەكێك لەو ڕێكارانە، بلۆككردنی هەژمارەكانی بانكییە، لەنێویاندا سێ هەژماری بانكیی كۆمپانیای فلای بەغداد بۆ فڕۆكەوانی بلۆككرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ