حیزبوڵڵا هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە

ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکی. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

لەپێناو زیاتر فشارکردن بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، گرووپی چەکداری حیزبوڵڵای عێراقی هێرشەکانی بۆ سەر سوپای ئەو وڵاتە دەستپێدەکاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەتائیبی حیزبوڵڵا دەڵێت: "بەهۆی نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک لەنێوان سوودانی و ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق، هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر بارەگەیەکی ئەمریکی لە سووریا تەنها سەرەتایە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و باشووری حەسەکە لە سووریا.


زانیاریی زیاتر: سەردانەکەی ئەم دواییەی سوودانی بۆ ئەمریکا مەلەفی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق یەکلانەکردەوە، ئەمەش ناڕەزایەتیی گرووپ و هێزەکانی سەر بە ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ