بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بۆردوومان کرا

شەیری بکە لە:
بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بۆردوومان کرا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بۆردوومان کرا و دەگوترێت لە مووسڵەوە چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەکە کراوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە سووریا؛ هاوکات بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دیکەی ئەمریکا لە باشووری حەسەکە. 


لێدوانی فەرمی: ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، پێنج مووشەک لە مووسڵەوە بە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا تەقێنراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی گرووپە چەکدارەکان کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی 'خراب جیر' خرایە خوارەوە پێش ئەوەی بگاتە بنکەکە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ