باسم عەوادی: عێراق و تورکیا هەنگاوێکی گەورە دەنێن

شەیری بکە لە:
باسم عەوادی: عێراق و تورکیا هەنگاوێکی گەورە دەنێن

ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی حكومەتی عێراق بە گرنگییەوە باس لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق دەکات و بە قۆناغی گۆڕانکاری گەورە ناوی دەبات.

 

لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بۆ بەغدا، دەستپێكی خاڵێكی گەورە دەبێت لە پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە لەبارەی پرسی پەکەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا پێگەی پەنابەریان پێ دەدرێت و هیچ چالاکییەکی حزبی و سیاسییان نابێت، ئەمەش نزیکەی هاوشێوەی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییە دەبێت کە لەنێوان عێراق و ئێران واژۆ کراوە.

 

ئەمەش بزانە: عەوادی ئومێدەوارە بۆ پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان ڕێككەوتنێکی چوار قۆڵی لە نێوان عێراق، توركیا، قەتەر و ئیمارات واژۆ بكرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ