عێراق و تورکیا لەبارەی پرسی وزە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەنەوە

شەیری بکە لە:
عێراق و تورکیا لەبارەی پرسی وزە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەنەوە

ئاڵای عێراق و تورکیا

ئاڤا نیوز

 

تورکیا داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکات، لەگەڵ تەواوبوونی کارەکان و کردنەوەی هێڵەکە، بڕیارە ڕۆژانە 350 هەزار بەرمیل نەوت بۆ تورکیا بگوازرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دانووستانە دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بەرەو ڕەهەندێکی نوێ دەڕۆن و سبەی ئەردۆغان دوای 12 ساڵ دێتەوە هەرێمی کوردستان و عێراق، پرسی ئەمنی و وزە یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئاڵپئارسلان بایراکدار، وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند: "ئێمە ئامادەین هەموو ئاسانکارییەک بۆ کردنەوەی ئەو هێڵە نەوتییە بکەین".

 

بابەتی ستراتیژی: چاوەڕێ دەکرێت عێراق و تورکیا لەبارەی پرسی وزە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە.

 

چاوەڕوانکراوەکان: بڕیارە حکومەتی عێراق تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان، کارەکانی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو بکات.

 

پێدراوە ڕاستەکان: تورکیا دەیەوێت ببێت بە ناوەندێکی وزە بۆ ناوچەکە، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەش کاراکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکووک - جەیهانە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ