پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی شنگال دەوەستێت

شەیری بکە لە:
پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی شنگال دەوەستێت

قەزای شنگال. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی داخستنی نووسینگەی ماددەی 140 لە شنگال، هەنگاوەكانی قەرەبووكردنەوەی ئاوارەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا ڕاگیراوە.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لیستی قەرەبووی ژمارەیەك ئاوارەی سنووری پارێزگای كەركووك ڕاگەیێنرا، بەهۆی داخستنی نووسینگەكە لە شنگال، ڕاگەیاندنی ناوی خێزانە ئاوارەكان بۆ وەرگرتنی چەكی قەرەبوو دەستی پێ نەكردووەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئامانج هەرکی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لیژنەی تایبەتمەند بە کردنەوەی نووسینگەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارەکانی وەستاندووە، کارابوونەوەشی پەیوەستە بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هاتنی داعش بۆ سنوورەكە، نووسینگەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە قەزای شنگال داخرا ‌و تاوەکو ئێستا نەكراوەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ