
ئاڤا دیجیتاڵ
میدیاکانی ئەمریکا هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان بڵاوکردووەتەوە، باس لەوە دەکرێت لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە، دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست و درووست بوونی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس- ئیسرائیل، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە گۆڕاوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ماوەی چەندین ساڵە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ماونەتەوە، فۆرین پۆلیسیی، یەکێکە لە بڵاوکراوە بەناوبانگەکانی ئەمریکا لەسەر زاری چوار گەورە بەرپرسی ئەمریکا کە ناوەکانییان ئاشکرا نەکراوە، نووسیویەتی،" ئەمریکا پلانی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا داناوە بەڵام ئاماژە بەوە نەکراوە کەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
هۆکارە زانراوەکان: کۆشکی سپی مانەوەی هێزەکانی لە سووریا بە ناپێویست دەزانێت لە سوریا "دیدگای ئەمریکا بۆ ئەرکەکانی سوپاکەی لە سووریا گۆڕاوە، دۆخی داعش لە سووریا بۆ ئەمریکا بابەتێکی یەکلاکەرەوەیە"، ئەو زانیارییە لە زاری ئەو بەرپرسانەوە ئاشکرا کراوە.
بابەتە ستراتیژییەکە: ئەو بڕیارەی ئەمریکا لە دوای درووستبوونی شەری غەزە-ئیسرائیل و زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دێت، بەگوێرەی ئەو راپۆرتە ئەمریکا کاری لە پێشینەی گرنگیدان بە دۆخی شەری ئیسرائیل و حەماس دەبێت بەوەی کە چالاکییەکانی داعش لە سوریا کەمتربووە، بەڵام دۆخی سووریا لە عێراق ئاڵۆزترە، بەگوێرەی زانیارییەکانی نێو راپۆرتەکە، "دیار نییە کشانەوەی لە سووریا کەی و چۆن دەبێت، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە گفتوگۆ ناوخۆییەکان لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار