كەسێک بە گومانی دانانی بۆمب لە فڕۆكەخانەیەکی دانیمارک دەستگیركرا

شەیری بکە لە:
كەسێک بە گومانی دانانی بۆمب لە فڕۆكەخانەیەکی دانیمارک دەستگیركرا

بەردەم فڕۆکەخانەی بیلۆند لە دانیمارک. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

كەسێک بە تۆمەتی دانانی بۆمب لە فڕۆكەخانەی بیلۆند لە دانیمارک دەستگیركرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

 

وێنە گەورەكە: بەیانی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكەخانەی بیلۆند بە گومانی هەبوونی بۆمب بۆ ماویەک داخرا و كەمێک پێش ئێستاش كەسێک بە گومانی دانانی بۆمبەكە دەستگیركرا.


لێدوانی فەرمی: پۆلیسی فڕۆکەخانەی بیلۆند دەڵێت: ئەو کەسەی دەستگیرکراوە گومانمان لێی هەیە دەستی لە دانانی بۆمبەکەدا هەبێت و ئێستا لەژێر چاودێریی و لێکۆڵینەوەدایە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فڕۆكەخانەی بیلۆند لە ناوەڕاستی دانیمكاركدایە، گەورەترین فڕۆكەخانەیە و تا ئێستاش گەشتەكانی فرۆکەخانەکە دەستیپێنەكردووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان