سەرۆكوەزیران بارزانی: ئامانجمانە ئەمساڵ یەك ملیۆن هاوڵاتی دەستیان بە خزمەتگوزاری بانكی بگات

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران بارزانی: ئامانجمانە ئەمساڵ یەك ملیۆن هاوڵاتی دەستیان بە خزمەتگوزاری بانكی بگات

ئاڤا دیجیتاڵ


سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند "ئامانجمانە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ یەك ملیۆن هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانكی بگات".


چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-01-2024، سەرۆكوەزیران بارزانی، لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ڕایگەیاند "ئامانجمان ئەوەیە تا كۆتایی 2024، یەك ملیۆن هاووڵاتیی كوردستان دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانكیی بگات، بەڵێنەكانمان بەجێ دەگەیەنین".


بۆچی گرنگە:  پرۆژەی "هەژماری من"، پرۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە؛ هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئاییندەی هەرێمی كوردستان و لەلایەن نووسینگەی سەرۆكوەزیران، بە هاوكاریی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كورستان و بە ڕەزامەندیی بانكی ناوەندیی عێراق، ئەنجامدەدرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەتەواوبوونی پرۆژەی "هەژماری من" فەرمانبەران و مووچەخۆران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانكی سوودمەند دەبن، پێشتر ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند  "ئامانج لە پرۆژەكە بوونیادنانی سیستمێكی بانكی بەهێزە كە سوودی دارایی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت، قۆناغی داهاتوودا كارمەندانی كەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە".


باكگراوند: تاوەكو ئێستا نزیكەی 190 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار كراون و شەش هەزاریشیان كارتی بانكییان وەرگرتووەتەوە، ئێستا نزیكەی 50 ئامێری پارەڕاكێشان (ATM) لە شاری هەولێر هەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ