ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی جۆ بایدن و سوودانی، چەندین پرسی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کراون، لەنێویاندا ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی.
وێنە گەورەکە: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پشتگیری ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایان سەبارەت بە بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.
بۆچی گرنگە: هەڵکەوتەی ستراتیژی هەرێمی کوردستان، وادەكات ئەمریکا وەک ناوەندێک بۆ چاودێری هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیری هەرێمی کوردستان بکات، جگە لە گرنگی پێگەی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهان.
بۆ وەرگرتنی زانیاری ورد، ڕاپۆرتەکە بخوێنەرەوە
"ئەمریکا وەک دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت"
"سەقامگیری ئاسایشی کوردستان و ڕوانین لە هەرێم وەک ناوەندێکی دیپلۆماسی گرنگ بە تایبەت لەڕووی پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان، ئەو هۆکارانە وادەکەن ئەمریکا وەک دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرێمی کوردستان بڕوانێت". ئەمە سەرنجی کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکایی_کوردی بوو.
"بایدن جەختی لە تێبینییەکانی پارتی لەسەر هەڵبژاردن کردەوە"
بەبڕوای د.سەردار قادر، سیاسەتمەدار "بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بەبنەمای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەریخست کە پڕۆسەکە ئاراستەکراوە لە بەرژەوەندی چەند لایەنێکی دیاریکراو کە دەرەنجامەکەی هۆکارێک دەبوو بۆ سنووردارکردنی هەرێمی کوردستان."
"ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت"
"لە ماوەی ڕابردوو دادگەی فیدڕاڵی عێراق زنجیرەیەک بڕیاری دەرکرد کە ئامانج لێی لەقاڵبدانی هەرێمی کوردستان بوو، هەژموون و کاریگەری ئێران بەسەر ئەو بڕیارانەوە هەبووە، بۆیە زەقکردنەوەی ناوی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی نێوان بایدن و سوودانی، پەیـامێکە کە ئەمریکا پاڵپشتیی لەهەرێمی کوردستان دەکات".
کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکایی-کوردی ئاماژەی بەوەدا.
باکگراوند: ڕۆژی 15-04-2024 ، جۆ بایدن و سوودانی لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، هاوبەشی ئەمنی و پەیوەندی ستراتیژی نێوان دوو وڵاتەکە و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ كران.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 9 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر گەورەترین بانکی گازپرۆمی ڕووسیا دەسەپێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟