گەنجێکی کورد لە سوێد خەڵاتی باشترین چیرۆکنووس وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
گەنجێکی کورد لە سوێد خەڵاتی باشترین چیرۆکنووس وەردەگرێت

ژیوار ڕەشید

ئاڤا نیوز


ژیوار ڕەشید، گەنجێکی کوردی دانیشتووی سوێدە، خەڵاتی باشترین چێرۆکنووسی وەرگرت و بڕی سێ هەزار دۆلاری پێبەخشرا. 


لێدوانی فەرمی: ژیوار ڕەشید بۆ ئاڤانیوز باسی لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە کرد و گوتی: ساڵانە ئەم خەڵاتە لە لایەن ڕادیۆی کەناڵی یەکی سوێدەوە دەدرێت بە باشترین کورتە چیرۆکی سوێد، 10 نوسەر هەڵدەبژێردرێت و کورتە چیرۆک دەنووسن و دواتر پێنج چیرۆکنووس دەمێننەوە و لە لایەن خەڵکییەوە دەنگیان پێدەدرێت.


ئەمەش بزانە: کورتە چیرۆکەکەی ژیوار ڕەشید  باسی شێرزاد و دیاری دەکات کە دوای 25 ساڵ لە دووری، بەیەکتری شاد دەبنەوە.


زانیاریی زیاتر: ڕۆمانی ' لە بن دارەتووەکە' یەکێکە لە رۆمانەکانی ژیوار ڕەشیدە کە ساڵی پار لە سوید زۆرترین دەنگدانەوەی هەبوو، ئەو دەنگدانەوە زۆرە وایکرد کە داوای لێبکرێت بەشدار بێت  لە کێبڕکێی باشترین چیرۆکنووسی کورت.


باكگراوند : ژیوار ڕەشید، خەڵكی هەڵەبجەی شەهیدە و دانیشتووی وڵاتی سوێدە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ