بۆردوومانەکەی بنکەی حەشدی شەعبی لە بابل کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە

شەیری بکە لە:
بۆردوومانەکەی بنکەی حەشدی شەعبی لە بابل کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە

ئاڤا نیوز

 

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی بنکەی کالسۆی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل، ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، بەڵام حەشدی شەعبی ڕەتی دەکاتەوە بۆردوومانەکە کوژراوی لێکەوتبێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: "دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە لە سەربازگەی کالسۆ، تەنیا سێ بریندار هەن و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ و بەرگریی شارستانی و  بنکەکانی تەندروستیی بابل لەسەر هێڵن" موهەنەد ئەلعنزی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بابل وا دەڵێت.

 

لەلایەکەی دیکە: ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە یەک کوژراو و هەشت چەکداری حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان برینداربوونە.

 

زانیاریی زیاتر: بنکەی سەربازیی کالسۆ دەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل، لیواکانی 28 و 17ـی هێزەکانی حەشدی شەعبی تێدایە.

شەیری بکە لە: