
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە، ئیسرائیل دەیەوێت هەڕەشە و مەترسییەکانی "بزووتنەوەی حەماس" لەسەر ناوچە سنوورییەکانی خۆی کەمبکاتەوە، هەر بۆیەش لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردووەوە هەڵدەدات ناوچەیەکی دابڕێنەر لە باکووری غەزە دروستبکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: فەرمان بە سەربازە ئیسرائیلییەکان کراوە ناوچەیەک بە پانیی یەک کیلۆمەتر لە سنووری باکووری غەزە لە هەموو شتێک پاک بکەنەوە، بەشێوەیەک پاکبکرێتەوە کە هیچ زیانێکی نەبێت. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لە راپۆرتێکدا ئەمەی ئاشکرا کردووە.
زانیاریی زیاتر: مەبەستی سەرەکیی ئیسرائیل لە پاککردنەوەی تەواوی ناوچە سنوورییەکە، دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە لەنێوان ئیسرائیل و غەزە کە فەڵەستینییەکان نەتوانن بچنە نێویەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ داماڵینی ناوچەکە لە هێزی چەکدار. بەهۆی هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە ئیسرائیلییە ئاوارەکان ئەو ناوچەیەیان بەجێهێشتووە و ناتوانن بگەڕێنەوە؛ بەدروستکردنی ئەو ناوچەیەش دەتوانن بۆ شوێنەکانیان لە نزیک سنوور بگەڕێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی ئەمریکا ناڕازیین و نیگەرانیی خۆیان بە ئیسرائیل گەیاندووە. ئەمریکا بە ئیسرائیلی گوتوە: "چۆڵکردنی ناوچە سنوورییەکان نیگەرانیی فەڵەستینییەکان بەرامبەر نیازی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەزە قووڵتر دەکاتەوە". ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناڕەزایی بەرامبەر بە پلانەکە دەربڕیوە و جەختی لە یەکپارچەیی خاکی غەززە کردووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار