سوودانی لە ئەمریکاوە باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی لە ئەمریکاوە باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران عێراق ڕایگەیاند لە ئەمریكاوە ڕایگەیاند " کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سیاسی نین و یاسایی و هونەرین".


لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لە واشنتنەوە ڕایگەیاند:"ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کێشەی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درووستکرد، مووچەی مانگەکانی شووبات و ئادارامان بۆ هەرێمی کوردستان نارد و هیوادارم بتوانین بەردەوامبین لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرەکانی".


زانیاریی زیاتر:"حكومەتی فیدراڵی هەموو هەوڵیداوە بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئارام بێت، ئێمە بەردەوام دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبێت". سوودانی وا دەڵێت.


گۆشەیەکی دیکە دیمەنەکە: لەبارەی کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت سوودانی گوتی: "لە ڕاستیدا کێشەکان کێشەیی  یاسایی و دەستوورین، بڕیارێک هەیە لە دادگەی فیدرڵی کە ئەم گرێبەستانە هەڵبوەشێنرێنەوە و دەمانەوێت چارەسەر بدۆزینەوە، هەندێک کۆمپانیا هەن کارەکانیان ڕاگرتووە، بەهۆی ئەو تێچووە کە یاسای بوودجە دیاریکردووە و هەشت دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک و ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە 26 دۆلار کردووە".


چارەسەرەکان: بەگوتەی سوودانی، دوو چارەسەریان خستووەتەڕوو "یەکەمیان گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانییەکان هەمواربکرێنەوە و دووەم ئەوەیە کە یاسای بودجە هەموار بکەینەوە و بڕوا بە ئەنجوومەنی نوێنەران بکەین و دەستکاری بکەن".  

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: