حووسییەكان: لە سەرەتایی جەنگی غەززەوە نزیكەی 100 كەشتییان كردووەتە ئامانج

شەیری بکە لە:
حووسییەكان: لە سەرەتایی جەنگی غەززەوە نزیكەی 100 كەشتییان كردووەتە ئامانج

هێرشێكی چەكدارانی حووسی بۆ سەر كەشتییەك لە دەریای سوور- وێنە: میدیای حووسیییەكان

ئاڤا نیوز


سەرۆکی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن چەکدارەکانیانەوە نزیکەی 100 کەشتیی کراونەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبووە.


وێنە گەورەکە: حەوتی ئۆکتوبەری ساڵی ڕابردوو جەنگی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، حووسییەکانیش بەشێکی زۆری کەشتییەکانی دەریای سووریان بە ئامانج گرتووە و  دەڵێن سەر بە ئیسرائیلن. 


لێدوانی فەرمی: عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا 98 کەشتیمان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن  کردووەتە ئامانج، کە سەر بە ئیسرائیل بوون و ئامانج لە هێرشەکانیش بەرگریکردن بووە لە غەززە. 


لە لایەکی دیکەوە: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە ئەمریکا هاوپەیمانییەکی پێکهێناوە بە ئامانجی پاراستنی کەشتییەکانی دەریای سوور و چەندین هێرشی بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامداوە، بەریتانیاش بەشداری زۆرێک لەو هێرشانە کردووە.


هۆکارە زانراوەکان: هەموو ئەو کارانەی حووسیەکان لە دەریای سوور دەیکەن، دەڵێن بۆ پشتیوانییە لەغەززە و دەبێت ئیسڕائیل بکشێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ