هەواڵی نوێ لە بەغداوە لەبارەی مووچە: لیستی مووچەخۆران بگات هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت
- هەواڵ
- 25 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر تاوەکو یەکشەممە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردریت بۆ بەغدا، ئەوا هەمان ڕۆژ پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. نەرمین مەعرووف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی نوێترین زانیارییەکان لەبارەی ناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردریت بۆ بەغدا، ڕۆژی یەکشەممە 28-01-2024 ئەو 618 ملیار دینارەی بڕیاری لەسەر دراوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا داوای لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت کردووە لیستی مووچەی فەرمانبەرەکانیان "بەزووترین کات" بۆ ئەم مانگە بنێرن "بەمەبەستی تەمویلی مووچە"، بۆ سەرجەم مانگەکانی دیکەش، پێش 5ـی هەر مانگێک لیستەکە بنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میکانیزم و ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمە، ئەو بڕە پارەیەی کە دیاریکراوە بۆ هەرێم بنێردرێت 618 ملیار ملیۆن 578 دینارە و بەشێوەی قەرز نییە، بەڵکو لە پشکی 12.7%ی هەرێمە لە بودجەی گشتی عێراق.
گۆشەیەکی دیکەی هەواڵەکە: لە وەڵامی بەرپرسانی حکومەتی عێراق کە ڕایانگەیاندبوو ناڕوونی و ناوی دووبارە لە لیستی مووچەخۆراندا هەیە، ڕۆژی 23-01-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانهی ڕوونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاند، هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە.
خاڵە ئەرێنییەکان؛ بڕیارە دوای پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بەیەکجاریی چارەسەربکرێت و مووچە لە خەرجی ڕاستەقینە جیابکرێتەوە.
باکگراوند: لە کۆبونەوەی ڕۆژی یەکشەممە 14-1-2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاردرا بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، هاوکات بەپێی خەرجی راستەقینە، 618 ملیار دینار و 578 ملیۆن و 29 هەزار بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024ی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. ئەمە لەکاتێکدابوو حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا كردبوو تاوەکو یاسای بودجەی ساڵی 2024 هەمواردەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە تورکیا سزای مێتا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار