
فڕۆكەیەكی ئەمریكی لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە سەرکەوتنی گرێبەستی کڕینی فڕۆکە لە ئەمریکا، پەیوەستە بە بەردەوامی کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، هاوکات بەردەوامبوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.
بۆچی گرنگە: بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کشاونەتەوە، جگە لە ڕاوێژکارانی سەربازی و تەکنیکی هیچ هێزێکی شەڕکەر لەسەر خاکی عێراق نەماوە تاوەکو قسە لەبارەی کشانەوەیان بکەن.
لێدوانی فەرمی: "واشنتۆن هێشتا بە ڕێژەی 80٪ کۆنتڕۆڵی بەسەر دۆسیەی پڕچەککردنی عێراقەوە هەیە، ئەمەش وادەکات کاردانەوەی نەرێنی هەبێت، بۆیە دەبێت عێراق پشت بە سەرچاوەی هەمە چەشن ببەستێت بۆ ئەوەی ئەمە نەبێتە کارتێکی گوشار بەدەست واشنتنەوە بەرامبەر بە بەغدا". یاسر وەتوت، ئەمەی بە میدیای عێراق گوت.
زانیاریی زیاتر: "دەستبەجێ لە دوای گەڕانەوەی شاندی عێراق لە ئەمریکا، میوانداری ئەو لایەنە دەکەین کە گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی کردووە، تاوەکو بزانین وردەکاری گرێبەستەکە و بەهاکەی چەندە و چ جۆرە فڕۆکەیەک لەخۆدەگرێت". یاسر وەتوت وا دەڵێت.
ئەمەش بزانە: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە: "دوای سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا، بەغدا گرێبەست لەگەڵ واشنتن دەکات بۆ کڕینی 41 فڕۆکە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات