ئاڤا دیجیتاڵ
یەكێك لە گرنگترین پایەكانی دیموكراسی لە ئەمریكا ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، كە یەكێك لە قۆناغە ورد و درێژخایەنەكانە و نۆمانگی پێدەچێت. سەرەتای پرۆسەکە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرەتایی حیزبە سیاسییەكانی ئەمریكا بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرەكی، دواتر دەستپێکردنی بانگەشە و دەنگدان، دواتریش بۆ دەنگدانی گشتی.
چیرۆكە سەرەكییەكە: پێشئەوەی سەرۆكی وڵات هەڵببژێردرێت، چەندین هەڵبژاردنی بچووك و ناوخۆیی دەكرێن، ئەوەش كاندیدی سەرەكی دیاری دەكەن. هەردوو حیزبە سەرەكییەكە دیموکرات و کۆمارییەکان دوو كاندیدیان دەبێت كە دەبنە نوێنەری راستەوخۆی حیزبەكە بۆ هەڵبژاردن و، پاشان تەواوی دانیشتووانی ئەمریكا كە “مافی دەنگدانیان هەیە” بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا دەكەن.
ئەوەی ئێستا روودەدات: ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە بەشێكی ویلایەتەكانی ئەمریكا دەستیپێكردووە، كاندیدەكان خەڵك كۆدەكەنەوە و گفتوگۆ دەكەن، هەر كاندیدێك ویلایەتێك هەڵدەبژێرێت كە زۆرترین لایەنگری حیزبەكەی لێییە، بۆ ئەوەی گوتاری خۆی پێشكەش بكات و پێیان بڵێت چی دەكات و بەرنامەی چییە.
ئەم قۆناغە زۆر گرنگە، چونكە ئەگەری هەیە بۆچوونی بەشێك لە دەنگدەرەكان بگۆڕێت، لە كۆمارییەوە بۆ دیموكراتەكان و بەپێچەوانەشەوە، چونكە خەڵكی دەكەونە ژێر كاریگەری گوتاری كاندیدەكان، بەپێی راپرسییەك “٪32ی هاووڵاتییان دوای گوتاری كاندیدەكان بۆچوونیان دەگۆڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر چوار ساڵ جارێك لە یەكی شوبات تا دەگاتە سەرەتای مانگی حوزەیران، واتە بەدرێژایی نۆ مانگ، بە چەند قۆناغ و كاتێكی جیاواز، لە هەموو ویلایەتەكانی ئەمریكا كە 50 ویلایەتە، بەڕێوەدەچێت.
قۆناغی هەڵبژاردنی بەرایی: هەڵبژاردنی بەرایی لە سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكادا دەكرێت، بەڵام لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە دەگۆڕدرێت، لە هەندێك ویلایەت تەنها ئەو كەسانە دەتوانن دەنگ بدەن كە لەسەر ناوی دوو حیزبەكە خۆیان تۆماركردووە، بەڵام لە هەندێك ویلایەت كراوە دەبێت، رۆژی دەنگدانی بەرایی كراوەیە، هەموو كەس كە تەمەنی یاسایی تێپەڕاندبێت دەتوانێت دەنگ بدات، لە هەموو حاڵەتێكدا دەنگدەر تەنها یەك جار دەتوانێت دەنگ بدات.
ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەوەیە كاندیدێك دیاریبكرێت بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەری حیزبەكە و، ئەویش دەنگ بدات بە نوێنەری یەكجارەكی حیزبەكە لە ویلایەتەكەیان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا.
پارتەكان لە كۆنگرە كاندید دیاری دەكەن: كاتێک هەڵبژاردنی بەرایی كۆتاییهات و كاندیدی حیزبەكان لە ویلایەتەکان دەرچوون، جارێكی دیكە هەڵبژاردنێكی دیكە دەكرێت كە وەك كۆنگرەیەكی بەرفراوان و گەورە وایە، لەم كۆنگرەیەدا كاندیدی رەسمی حیزبەكە دیاریدەكرێت بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا.
كۆمارییەكان ( 265 )ئەندامیان هەیە كە مافییان هەیە دەنگ بدەن لەسەر نوێنەرەكەیان بۆ ئەوەی ببیتە كاندیدی حیزبەكە بۆ سەۆكی ئەمریكا، دیموكراتەكانیش (262)ئەندامیان هەیە كە دەنگ دەدەن بە نوێنەرەكەیان بۆ ئەوەی كاندیدی حیزبەكەیان هەڵبژێرن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا.
كۆمارییەكان لە شاری كلیفلاند "ئۆهایۆ" و دیموكراتەكانیش لە شاری فیلادیلفیا " پەنسلڤانیا" كۆنگرەكە دەكەن، هەر كاندیدێك دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنێت ئەوا دەبێتە نوێنەری حیزبەكەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی كۆماری ئەمریكا.
بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆك: دوای ئەوەی كاندیدی هەردوو حیزب دیاریكرا بۆ پۆستی سەرۆكایەتی، قۆناغی سەخت و گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەستپێدەكات، كە بریتییە لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی، رێكلامی سەرشەقام، كۆبوونەوەی حیزبی، كۆبوونەوەی جەماوەری، كۆبوونەوەی ناو ویلایەتەكان و هەندێك وردەكاری دیكە لە سۆشیاڵ میدیا.
ئەمە گرنگترین قۆناغی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكایە، چونكە پارەیەكی زۆری دەوێت و وردەكاریی زۆرتری دەوێت، هەموو كارەكەش بۆ ئەوەیە خەڵك رازی بكات كە دەنگ بەو كاندیدە بدرێت كە لە هەڵبژاردنەكاندا كاندیدە.
چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی: لەبەرئەوەی رووبەری ئەمریكا زۆر گەورەیە و ژمارەی دانیشتووانی زۆرە، كاندیدە ركابەرەكان ناتوانن سەرجەم شارە گەورەكان بگەڕێن، بەهۆی ئەوەی كاتێكی زۆر و خەرجییەكی زۆری دەوێت، سەرەتا دەچنە ناو چەند شارێكی گەورە، دواتر سێ چاوپێكەوتنی تەلەڤیزۆنی ئەنجامدەدەن و بەرنامە و پرۆگرامەكانی خۆیان دەخەنەڕوو.
ژمارەكان وادەڵێن:
ساڵی 2012 چاوپێكەوتنی دوو كاندیدەكە 60 ملیۆن بینەری هەبوو.
ساڵی 2016 چاوپێكەوتنی دوو كاندیدەكە 89 ملیۆن بینەری هەبوو.
ساڵی 2020چاوپێكەوتنی دوو كاندیدەكە 190 ملیۆن بینەری هەبوو.
زانیارییە سەرەكییەكان: رۆژی 8-11-2024 ئەو رێککەوتەی دەنگدانەكەی تێدا دەكرێت”، دەنگدەرانی ئەمریكا راستەوخۆ دەنگ بە كاندیدی سەرەكی نادەن، بەڵكو دەنگ بە ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا دەدەن، ژمارەی ئەندامانی ئەم ئەنجوومەنە هاوتای ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا و ئەنجوومەنی نوێنەرانە. هەر كاندیدێكی براوەش لە هەر ویلایەتێك لە ویلایەتەكان دەنگی كۆی ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردن دەباتەوە.
دوای دەنگدان بە كاندیدانی دەستەی هەڵبژاردن لە هەر ویلایەتێك ئیتر كاری دەنگدەر كۆتایی دێت و ئەركی ئەو كاندیدانە دەستپێدەكات كە سەركەوتوون بۆ دەستەی هەڵبژاردن، كۆی ئەندامانی هەڵبژاردنیش لە ویلایەتەكان بەشێوەیەكی فەرمی كۆدەبنەوە و دەنگ بە سەرۆكی نوێی ئەمریكا و جێگرەكەی دەدەن، پاشان ئەنجامی هەڵبژاردنی دەستەی هەڵبژاردنی كۆی ویلایەتەكان رادەستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پیران دەكرێت، لە كۆتاییشدا سەرۆكی ئەنجوومەنی پیران بە ئامادەبوونی كۆی ئەندامانی كۆنگرێس لە 20ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەكات.
ئەمریكا كە لە 50 ویلایەت پێكهاتووە، مەرج نییە دەنگدەرانی هەموو ویلایەتەكان لە رۆژی هەڵبژاردندا رووبكەنە سندووقەكانی دەنگدان، بەڵكو لە مانگی تشرینی یەكەمەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستپێدەكات و جگەلەوەی دەنگدەران روودەكەنە سندووقەكانی دەنگدان، دەشتوانن لەڕێگەی نامەی ئەلیكترۆنییەوە دەنگی خۆیان بدەن.
بەپێی سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمریكا 37 ویلایەت دەتوانن هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدەن. هەڵبژاردنی سەرۆك لە ئەمریكا لەڕێگەی دەنگدانی گشتی ناڕاستەوخۆ و بە یەك خول دەبێت، پرۆسەكەش لە یەكەم سێشەممەی مانگی 11 بەڕێوەدەچێت.
پرۆسەی دەنگدانەكە چۆنە: دەنگدەرانی ئەمریكا راستەوخۆ دەنگ بە سەرۆكی نوێ نادەن، بەڵكو بەپێی رێژەی دەنگی هەر پارتێك ژمارەیەك نوێنەر كە لە هەر ویلایەتێك رێژەكەیان دیاریكراوە بۆ دەستەی هەڵبژاردن سەردەكەون، دواتر لەلایەن ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنەوە كە ژمارەیان 538 ئەندامە، سەرۆكی نوێی ئەمریكا و جێگرەكەی لە مانگی كانوونی یەكەمدا هەڵدەبژێرن. واتە هەر كاندیدێك بتوانێت دەنگی 270 ئەندامی دەستەی هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت، دەبێتە سەرۆكی نوێی ئەمریكا.
بەپێی سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمریكا، دەكرێت كاندیدی براوە زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانیش بەدەستنەهێنێت، بەڵام ببێتە سەرۆك وەك ئەوەی لە ساڵی 2000 روویدا، كاتێك جۆرج بووش لە بەرامبەر ئالگۆر سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەوەش بە پشتبەستن بە نوێنەری ویلایەتەكان.
سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە 20ی كانونی دووەمی ساڵی 2024 لە ئاهەنگێكی جەماوەریدا لە واشنتۆن دەستبەكار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
55 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر