شەڕە بۆکس لەنێوان بەڕێوبەری نوێ و پێشووی فڕۆکەخانەی نەجەف ڕوودەدات

شەیری بکە لە:
شەڕە بۆکس لەنێوان بەڕێوبەری نوێ و پێشووی فڕۆکەخانەی نەجەف ڕوودەدات

فرۆکەخانەی نەجەف. وێنە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف لە کارەکەی دووردەخرێتەوە، بە بۆکس لەگەڵ بەڕێوەبەرە نوێیەکە  دەیکاتە شەڕ؛ دوای ئەمەش سوودانی داوای کرد گۆڕانکارییەکە دوابخرێت.  

 

چیرۆکی سەرەکی: لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، دەمەقاڵێ لەنێوان بەڕێوبەری نوێ و بەڕێوبەرە دوورخراوەکە دروست بوو، دواتر بە بۆکس کەوتنە گیانی یەکتر.

 

ئەوەش بزانە: شەڕە بۆکسەکە لەو کاتەدا دروست بووە کە بەڕێوبەرە تازەکە لەگەڵ پارێزگار و ئەندامانی ئەنجوومەن چووەنەتە فڕۆکەخانەکە.

 

زانیاریی زیاتر: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە پارێزگاری نەجەف کردووە بۆ ماوەیەکی کاتی گۆڕینی بەڕێوبەری فڕۆکەخانەکە دوابخات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ