گرووپە چەکدارەکان ترسیان لە کۆبوونەوە داخراوەکانی سوودانی لە ئەمریکا هەیە

شەیری بکە لە:
گرووپە چەکدارەکان ترسیان لە کۆبوونەوە داخراوەکانی سوودانی لە ئەمریکا هەیە

لۆگۆی بزووتنەوەی نوجەبا

ئاڤا نیوز

 

هەرچەندە دانوستانی لیژنە هاوبەشەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بەڵام گرووپە چەکدارەکان لە کۆبوونەوە داخراوەکانی سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دەترسن.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە سوودانی لە واشنتنە و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە؛ یەکێک لەو دۆسیانەی قسەیان لەسەر کردووە، ئاسایشی ناوچەکە و عێراقە، بۆیەش ئەو گرووپە چەکدارانە ترسیان هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: حوسێن موسەوی، گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا کە ئەکرەم کەعبی سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند: "هەڵوێستی بەغدا لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ناڕوونە".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە ترسی گرووپە چەکدارەکان ناشارێتەوە لەو دانوستاندنانەی لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە دەکرێن، بەوەی بەربەست بۆ هەوڵەکانیان دانرێت بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ