دوای تەواوبوونی پرۆژەی "هەژماری من" قەرز و پێشینە بە فەرمانبەران دەدرێت

شەیری بکە لە:
دوای تەواوبوونی پرۆژەی "هەژماری من" قەرز و پێشینە بە فەرمانبەران دەدرێت

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

تاوەکو ئێستا نزیکەی 190 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار کراون و شەش هەزاریشیان کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە. ئێستا نزیکەی 50 ئامێری پارەڕاکێشان (ATM) لە شاری هەولێر هەن. 

 

چیرۆکی سەرەکی: بەتەواوبوونی پرۆژەی "هەژماری من" فەرمانبەران و مووچەخۆران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سوودمەند دەبن. ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "ئامانج لە پرۆژەکە بوونیادنانی سیستمێکی بانکی بەهێزە کە سوودی دارایی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت، قۆناغی داهاتوودا کارمەندانی کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە".

 

لێدوانی فەرمی:  ڕۆژی چوارشەممە 24-01-2024، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد و تیمەکانی پرۆژەی "هەژماری من"ـی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەر کردەوە.

وەزیری دارایی و ئابووری لەبارەی پرۆژەکەوە گوتی: "پرۆژەیەکی گرنگ و پێویستی ئەم قۆناغەیە و بەتەواوبوونیشی، کێشەی کاش و نەبوونی نەختینە بەتەواوی چارەسەر دەبێت".

ڕاشیگەیاند: "لەلایەن بانکە تایبەتەکانەوە چەندین خزمەتگوزاری وەک پێدانی قەرز و پێشینە پێشکەش بە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکرێت".

هەر لەبارەی پرۆژەکەوە گوتی: "هەر ئەوەش نا، فەرمانبەران و مووچەخۆران دەتوانێت پرۆسەی حەواڵە و کڕینی کاڵا بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدەن".


بۆچی گرنگە:  پرۆژەی "هەژماری من"، پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە؛ هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاییندەی هەرێمی کوردستان و لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بە هاوکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کورستان و بە ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەنجامدەدرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ