سبەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
سبەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە

وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاماژە بە ئاساییبوونەوەی گەشتەکانی لەگەڵ ئێران دەکات و بڕیارە سبەی دەست بە گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە بکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چەند وڵاتێک گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت و عێراقیش سبەی گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە دەستپێدەکاتەوە.

 

ڕاگەێینراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "لە سبەی ڕۆژی سێشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەینەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران و گەڕانەوەی وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی ڕاگرتووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ