ئەمریكا لە ڕێگەی وەزیری دەرەوە نامەیەك دەداتە سوودانی

شەیری بکە لە:
ئەمریكا لە ڕێگەی وەزیری دەرەوە نامەیەك دەداتە سوودانی

ئاڤا دیجیتاڵ


 باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە و نامەیەکی واشنتۆن دەگەیێنرێتە حکومەتی سوودانی. 


چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق  لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پەیامێکی گرنگی حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگەی نامەیەکەوە بۆ حکومەتی عێراق لێ وەرگرتووە. 


هەر لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، فواد حسێن پەیامەکە دەگەیێنێتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار تاوتوێ دەکرێت و بەمزووانە رێکاری پێویست لەبارەیەوە دەگیرێتەبەر.

 

لەلایەكی دیكەوە: دوای ئەوەی ئەمرۆ لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەلینا رۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق پەیامێكی گرنگی دایە حكومەتی عێراق، ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەرپرسانی ئەمریكا ئامادەییان دەربڕیوە لەوبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بكەن، بەڵام كشانەوەكەیان بەستووەتەوە بە وەستاندنی ئەو هێرشانەی لەلایەن میلیشیاكانەوە دەكرێتە سەر هێزە ئەمریكیەكان، ئاماژەیان بەوەشكردووە كشانەوەكە چەند مانگێك یاخوود چەند ساڵێكی دەوێت.


باكگراوند: شەوی رابردوو 24-1-2024، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆ بایدن  سەرۆكی ئەمریكا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە هێرشیان كردە سەر سێ پێگەی هێزەكانی كەتائیبی حیزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای بابل و ئەنبار، بەو هۆیەوە ژمارەیەك چەكدار كوژراون و برینداربوون، ئەمەش دووەەم هێرشی فەرمی ئەمریكا بوو بۆ سەر پێگەكانی حەشدی شەعبی لەم مانگەدا.


بەگوێرەی ئەو داتایانەی وەزارەت بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) بڵاویكردوونەتەوە، لە 17ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023 وە زیاتر لە 151 جار لە عێراق و سووریا و هەرێمی كوردستان هێرشكراوەتە سەر بنكەو بارەگاكانیان.

 

شەیری بکە لە: