پەرلەمانی عێراق: پێویستە رێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا جێبەجێ بکرێت

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق: پێویستە رێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا جێبەجێ بکرێت

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوا لە شاندی حکومەت دەکات جەخت لەسەر پابەندبوون بە تەواوکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکادا بکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی نوێنەران داوا لە شاندی عێراقی دەکات پێداگیربن لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ستراتیژی بە تایبەتی لە بواری گەشەپێدان، ئاڵوگۆڕکردنی فێرکاری، وەبەرهێنان و وزە.

 

زانیاریی زیاتر: لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی نوێنەران بە متمانەیەکی زۆرەوە سەیری شاندی باڵای عێراقی بۆ ئەمریکا دەکات و پاڵپشتیی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ فەراهەمکردنی بەرژەوەندییەکانی گەل.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە لایەنی سیاسی و ئابوورییەوە، لیژنەی باڵای هەماهەنگی دروستکراوە بۆ کارکردن لەسەر برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق - ئەمریکا، هەروەها زیادکردنی هەماهەنگیی سەربازی نێوانیان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ