سزای ساڵێک زیندانی بۆ بەرپرسێکی عێراق دەردەچێت

شەیری بکە لە:
سزای ساڵێک زیندانی بۆ بەرپرسێکی عێراق دەردەچێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دادگەی تاوانەکانی ئەنبار سزای ساڵێک زیندانی بەسەر بەرپرسی نووسینگەی لەدایکبوون و مردووان لە فەرمانگەی تەندروستیی ئەنبار دەسەپێنێت.


بۆچی گرنگە؟ لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ئەنجوومەنی دادگەی باڵا ڕایگەیاند: "تۆمەتبارەکە هەڵساوە بە شاردنەوەی هاردی تایبەت بە ژمێریاری نووسینگەی لەدایکبوون و مردووان".


لەلایەکی دیکەوە: دادگەی تاوانەکانی ئەنبار سزای سێ ساڵ زیندانی له دژی بەڕێوەبەری بەشی یاسایی له کۆمپانیای گشتیی شووشه و سیرامیک دەرکرد "به تاوانی وەرگرتنی بەرتیل له خەڵک".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان