سوودانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز



سەرۆكوزەیرانی عێراق و وەزیری دەرەوی ئەمریكا لە كۆبوونەوەدان و باس لە دۆخی عێراق و ناوچەكە دەكەن.

 

وێنە گەورەكە: كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلنكن دەستیپێكرد و باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەكانی هەردوولا دەكەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی لە واشنتنە و بڕیارە ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات و كاتژمێر حەوت بەكاتی هەولێر لە كۆشكی سپی چاوی بە سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن دەكەوێت.

 

بۆچی گرنگە: گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و عێراق بۆ قسەكردنە لەسەر پەیوەندییە ئابووری و سەربازیی و سیاسیەكانی نێوان هەردوولا و قسەكردن لەسەر ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ