حكومەتی هەرێمی كوردستان: ئەوەی پێویست بووە خستوومانه‌ته‌ بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق

شەیری بکە لە:
حكومەتی هەرێمی كوردستان: ئەوەی پێویست بووە خستوومانه‌ته‌ بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق

ئاڤا دیجیتاڵ


شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتیيەكانی حكومەتی عێراق، لەگەڵ كۆمپانیاكانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز  كۆبوونەوە. سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت " ئەوەی پێویست بووە خستوومانه‌ته‌ بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق".


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2024 شاندی دانوستانکاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی عێراق لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە.


لێدوانی فەرمیی: ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ـ01- 2024 ڕایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەكه‌ی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز،  باس لە دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا کرا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت و تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەرگری لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان.


لە کۆبوونەوەکەدا نیازی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختی لێکرایەوە و ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بووە ئەنجامیداوە تاکو گفتوگۆکان بگەنە ڕێکەوتن و چارەسەر، هەرێمی کوردستان ئەوەی پێویست بووە لە زانیاری و داتا و بەڵگەنامەکان خستویەتییە بەردەم وەزارەتی نەوتی عیراق. ئەمەش بە گووتەی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

 

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند "لە كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمپانیاكان باس لە دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا كرا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت".


"لە كۆبوونەوەكەدا نیازی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختی دوپاتكرایەوەو ئاماژە بەوەكرا ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێم بووە ئەنجامیداوە تاكو گفتوگۆكان بگەنە ڕێكەوتن و چارەسەر" . پێشەوا هەورامانی وای گوت.


گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد "هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیاكان خرایەڕوو كە ئەم بابەتەش پێویستی بە ڕێگاچارەی هاوبەش و  لێكتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەكە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت". 


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات:  لە کۆبوونەوەکەدا خواستی هەرێمی کوردستان بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو، ئەم بابەتەش پێویستی بە ڕێگاچارە و  لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.


کاریگەريی و لێکەوتەکان: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لەو ئاڵنگاریانەش کرا، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو هاتووەتە پێش کۆمپانیاکانی نەوت، کە بەهۆی بارودۆخی ئابووریی بۆیان دروستبووە، بەسوپاسەوە تیشکخرایە سەر خۆڕاگری کۆمپانیاکان و  لەبەرامبەر ئەو ئاستەنگانەی کە هاتۆتە بەردەمیان،  ئاماژەش بەوەدرا  بە پێکەوەیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کارەکانیان سەرکەوتووتر دەبن، و بڕیار درا ئەم جۆرە کۆبوونەوە هاوبەشانە بەردەوام بن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان،  ئەمەش لە پێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کە ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق". ئومێد سەباح وای گوت.


باکگراوند: دوێنێ سێشەممە ڕێککەوتی 23-01-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمدا نییە".


زانیاریی زیاتر: رۆژی 14ـ01- 2024 باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند "بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کارکردن بە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 و  بە گوێرەی خەرجی راستەقینە بۆ مانگی کانوونی دووەم، هەرێمی کوردستان بە بڕی 618 ملیار و 578 ملیۆن و 29 هەزار دینار پارەدار دەکرێت.


هه‌روه‌ها لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی چەند بڕیارێک درا، لەنێو ئەو بڕیارانەش پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر درا کە بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، هاوکات بەپێی خەرجیی راستەقینە، 618 ملیار دینار  578 ملیۆن و 29 هەزار بۆ  مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024ی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.


چارەسەرەکان:  پێشتریش شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کرد، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق داوایان کرد، بودجەی گشتيی عێراق بۆ ساڵی 2024، لە بەرژەوەنديی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوە، ئەمەش بە جیاکردنەوەی خەرجیی ڕاستەقینە لە مووچەی فەرمانبەران، هاوکات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بوودجەی حاکیمە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ