سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق ڕەوایەتی بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەدات
- عێراق
- 14 نیسان

موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی کاتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی کاتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەوایەتی بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەدات و دەڵێت، بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان مافی سروشتی خۆیەتی وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە کە دەکرێتە سەری.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موحسین مەندەلاوی دەڵێت: "وەڵامی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، مافێکی سروشتییە و بەپێی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان مسۆگەر کراوە".
زانیاریی زیاتر: مەندەلاوی کە کوردی فەیلی شیعەمەزهەبە، دووپاتی دەکاتەوە "گەلانی عەرەب و ئیسلامی مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان بکەن لە بەرامبەر هێرشی هێزە داگیرکەرەکاندا".
لەلایەکی دیکەوە: مەندەلاوی داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی فەڵەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بە جۆرێک قودس پایتەختی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
12 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
چوار گەشتیار لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە
4 نیسان
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون