سەرۆکوەزیران بارزانی لە یادی ئەنفال: تاوەکو ئێستا نکۆڵی لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی لە یادی ئەنفال: تاوەکو ئێستا نکۆڵی لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی لە یادی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیێنێت، ئەوەی مایەی داخە تا ئێستاش کەس و لایەن هەن دەیانەوێ بە بیرکردنەوەیەکی شۆڤێنیانە و بە هەمان ئەو عەقڵییەتەی لە پشتی ئەنجامدانی ئەنفالەوە بوو، نکۆڵی لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یادی "تاوانێکی گەورە و زامێکی ساڕێژنەبووی" جەستەی گەلی کوردستان دەکەینەوە، کە 36 ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی پێشووی عێراق، لەپێناو "سڕینەوە و قڕکردنی گەلی کوردستان، شاڵاوی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی ئەنفالی کرد". 

 

پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەنفال تاوانێکی کەم وێنە و لەبیرنەکراوە و دەبێت هەمیشە ئەو تاوانانە و قوربانییەکانمان لەیاد بێت و نەوەکانمان بزانن کە خەڵکی کوردستان، چ قوربانییەکی مەزنیان لەپێناو مافە نەتەوەییە ڕەواکانی داوە.

 

بابەتی ستراتیژی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەکاتێکدا خزمەتکردنی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری ئەنفالکراوان بە ئەرکی خۆی دەزانێت، لە هەمانکاتدا دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووری حکومەتی فیدراڵە، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی بەعس بکاتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەوەی مایەی داخە تاوەکو ئێستاش کەس و لایەن هەن دەیانەوێ بە بیرکردنەوەیەکی شۆڤێنیانە و بە هەمان ئەو عەقڵییەتەی لە پشتی ئەنجامدانی ئەنفالەوە بوو، نکۆڵی لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن کە لە ئەنجامی خەبات و تێکۆشانێکی بێ وێنەی خەڵکی کوردستانەوە بەدەست هاتوون.

شەیری بکە لە: