
شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە
ئاڤا دیجیتاڵ
لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی یەکەم فرۆشگای خواردنەوە کحولییەکان دەکرێت، بەڵام رێگا بە هەموو کەسێک نادرێت سەردانی فرۆشگاکە بکات و خواردنەوەی کحولی بکڕێت.
لێدوانی فەرمی: لە سعودیە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی یەکەم فرۆشگای خواردنەوە کحولییەکان لە ریازی پایتەخت دەکرێت، فرۆشگاکە تایبەت دەبێت بە سیاسییە بیانییەکان و، پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام ناتوانن سەردانی بکەن. ئاژانسی رۆیتەرز وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانیکەران لەڕێگەی ئەپێکەوە خۆیان تۆمار دەکەن و کۆدێکی تایبەت بە خۆیان دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سعودیەوە تۆمار دەکرێت، ئەو کەسانەی تۆمار دەکرێن، مانگانە بڕێکی دیاریکراویان بۆ خواردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی شەراب و کحول هەیە.
زانیاریی زیاتر: شوێنی فرۆشگا کحولییەکە دەکەوێتە گەڕەکی زیاد بۆ دیپلۆماتکاران. لەو گەڕەکە باڵەخانەی باڵیۆزخانەکان هەن و شوێنی نیشتەجێبوونی سیاسییەکانە، لە کاتی چوونەژوورە پشکنینی ناسنامە بۆ کەسەکان دەکرێت و رێگا بە پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام نادرێت بچنە ژوورەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار