ئاڤا دیجیتاڵ
فڕۆکەیەکی سەربازی لە جۆری "IL-76" لە کاتی گواستنەوەی بارمتە ئۆکراینییەکان لە شاری بێلگۆرۆد بە 74 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: رۆژی چوارشەممە 24-1-2024 ،کاتژمێر 11:00 بەیانی فڕۆکەیەکی رووسی کە 65 سەربازی بارمتەی ئۆکراینی هەڵگرتبوو و، بڕیاربوو لەگەڵ بارمتە رووسییەکانی لای ئۆکراینا ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت، لە هەرێمی بێلگۆرۆد کەوتەخوارەوە، جیا لە سەربازە ئۆکراینییەکان، شەش کەس لە تیمی فڕۆکەوانی و سێ چاودێریشیان لەگەڵدا بوو.
لێدوانە فەرمییەکان: کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە شارۆچکەی کۆرۆچانسکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی هەرێمەکە ڕوویداوە. ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری هەرێمەکە لە تەلەگرام ئەمەی بڵاوکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: تیمێکی لێکۆڵینەوە و فریاکەوتن کار لەسەر رووداوەکە دەکەن، تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ئێستا کیێڤ هیچ کاردانەوەیەکی فەرمیی نەبووە، بەڵام میدیا ناوخۆییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ناو هێزی بەرگریی ئۆکراینیا، باس لەوە دەکەن کە هێزە چەکدارەکان فڕۆکەکەیان خستۆتەخوارەوە، ئەو مووشەکانەی بەکارهاتوون بۆ ئەو ناوچەیە گواستراونەتەوە.
بوچونی لایەنی بەرامبەر: سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا کیێڤ تۆمەتبار دەکات بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە .ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین، سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا رایگەیاندووە: "ئۆکراینییەکان لە ئاسماندا تەقەیان لە سەربازەکانی خۆیان کردووە، فڕۆکەوانەکانمان کە ئەرکێکی مرۆیییان ئەنجامدەدا، خراونەتە خوارەوە".
باکگراوند: پرسی دیلەکانی جەنگ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینیا هەستیارە، لە ساڵی 2022دا هەردوو وڵات یەکتریان تۆمەتبارکرد بە بۆردوومانکردنی گرتووخانەیەک، کە دەیان بارمتەی سەربازی ئۆکراینی تێدابوو لە ئۆلێنیڤکای ژێر دەسەڵاتی کرێملین لە ناوچەی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا. هەردوولا یەکتریان بە هۆکاری ڕووداوەکە زانی و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینیا، ڤلادیمی پوتین، سەرۆکی ڕووسیای بە "تاوانی جەنگی ڕووسیا" ناوبرد.
ڤیدیۆی ساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێسکەپەیکەری ئاژەڵێکی دەگمەن لە کەرکووک دەدۆزرێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 22 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول