دیمەنی كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق دوای هێرشی ئیسرائیل- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
لە ساڵی ڕابردوەوە تا ئێستا ئیسرائیل 76 هێرشی کردووەتە سەر سووریا ،کە زۆربەیان بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئێران و پێگەکانی گرووپە چەکدارەکان و کۆگای چەک و تەقەمەنیی بووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕەوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ڕابردووە و تاوەکو ئێستا ئیسرائیل 76 ئۆپەراسیۆن و هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە سووریا كردووە، بەو هۆیەوە 152 ئەندامی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە کوژراون و 154 کەسیش بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: لە دەستپێکی ساڵی 2024 تا ئێستا، ئیسرائیل 30 هێرشی لە نێو خاکی سووریا بۆ سەر فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە كردووە، تێیدا 123 کەس کوژراون کە ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی ئێران بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کوژرانی محەممەد ڕەزا زاهیدی، فەرماندە لە سوپای قودسی پاسداران و چەند بەرپرس و دیپلۆماتكارێكی دیكە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ دەکات بۆ ناو خاکی ئیسرائیل.
ڕاپۆرتێکی ورد لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە نێو خاکی سووریادا
ئێران لە عێراق، سووریا، لوبنان، یەمەن و چەند ناوچەی دیکە پاڵپشتی لە دەیان گرووپی چەکداری دەکات کە زۆربەیان لەژێر ناوی "بەرەی مقاومەی ئیسلامی" کۆکردووەتەوە و کاری سەرەکییان بەهێزکردنی هەژموونی تاران و بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و لاوازکردنی ڕۆڵی دوو وڵاتەکەیە لە ناوچەکەدا.
ساڵی 2023 ئیسرائیل 154 شوێنی لە سووریا کردووەتە ئامانج
ڕەوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR)، کە ڕێکخراوێکی مەدەنییە و بارەگاکەی لە بەریتانیایە و کار لەسەر ڕووداوەکانی سووریا دەکات، بە کوژرانی سەید ڕەزا موسەوی، فەرماندەی باڵای سوپای قودسی پاسدارانی ئێران لە دیمەشق، ڕاپۆرتێکی لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ساڵی 2023 بۆ سەر سووریا بڵاو کردەوە کە ژمارەیان 76 ئۆپەراسیۆن و هێرشی ئاسمانی و زەمینی بووە.
نزیکەی 154 ئامانج پێکراون
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە تا ئێستا 51 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بە فڕۆکە و 25 هێرشی مووشەکیی فراوان لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر خاکی سووریا تۆمار کراون، لەم هێرشانە نزیکەی 154 ئامانج پێکراون کە باڵەخانە و کۆگای چەک و تەقەمەنی و پێگە و بنکەی سەربازی، ئۆتۆمبێلی سەربازیی بووە، بەو هۆیەوە 152 ئەندامی سوپای قودسی پاسداران و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە کوژراون و 154 کەسیش بریندار بوونە.
ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ، کوژراوەکانی بەم شێوەیە پۆلێن کردووە:
• 40 کەس لە هێزەکانی سوپای بەشار ئەسەد
• 35 کەسی بیانی لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران
• 24 ئەندامی حیزبوڵڵای لوبنان
• حەوت چەکداری سووری سەر بە ئێران
• شەش کەس لە ئەندامانی سوپای قودسی پاسداران
• دوو ئەندامی جیهادی ئیسلامی
• دوو چەکداری نەناسراوی سەر بە ئێران
• چەندین کەسی دیکەی نەناسراوی سەر بە ئێران
ڕەوانگەکە ئەو ناوچانەی کە لەو 76 هێرشە کراونەتە ئامانج بەم شێوەیە پۆلێن کردووە:
• 27 هێرش بۆ سەر دیمەشق
• 16 هێرش بۆ سەر قەنیتەرە
• 13 هێرش بۆ سەر دەرعا
• هەشت هێرش بۆ سەر حەلەب
• چوار هێرش بۆ سەر سویداو
• چوار هێرش بۆ سەر حمس
• سێ هێرش بۆ سەر تەرتووس
• دوو هێرش بۆ سەر حەماو
• دوو هێرش بۆ سەر دێرەزوور
دوای حەوتـی ئۆکتۆبەر هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا زیاد بوونە
جەنگی غەززە ئاستی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی زیاتر کردووە، کە پڕیشکی گەیشتە عێراق و لوبنان و سەرەتایی ساڵی 2024 چەندین ڕووداوی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دەستپێکی ساڵی 2024 تا ئێستا، بە گشتی 22 هێرشی ئاسمانی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و 8 هێرشی مووشەکی لە لایەن ئیسرائیلەوە لە نێو خاکی سووریا بۆ سەر سوپای قودسی پاسداران و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە كراون و 59 باڵەخانە و کۆگای چەک و کەرەستەی گواستنەوە کراونەتە ئامانج، بەو هۆیەوە، 123 کەس کوژراون. بەم شێوەیە پۆلێنبەندی کراون؛
• 21 ئەندامی سوپای قودسی پاسداران
• 20 ئەندامی حیزبوڵای لوبنان
• 12 عێراقی سەر بە میلیشیاکانی شیعەکانی عێراق
• 28 سوریی ئەندامی سوپای قودسی پاسداران
• 28 سەربازی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد
• چەندین کەسی دیکەی نەناسراو
ژمارەیەک لەو فەرماندانەی ئەمساڵ لە سووریا کوژراون
لە 2024ـدا ئیسرائیل هێرشەکانی دیمەشق و دەوروبەری، دەرعا، حمس و ئەلقەنیتەرە كراون، کە بەهۆیانەوە هەریەک لە حەسەن عەکاشە، فەرماندەی باڵای حەماسی لە سووریا، سادق ئومیدزادە، بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای قودس لە سووریا، سەعید عەلیدادی، ڕاوێژکاری باڵای سوپای قودسی پاسداران و دەیان پاسدار و ڕاوێژکاری ئێرانی و چەکدار و بەرپرسی حیزبوڵڵا و سەربازانی حکومەتی سووریا کوژراون.
دوا هێرشی ئیسرائیل لەم ساڵەدا کە سەرەتای ئەم مانگە بوو و کونسولگەری ئێران لە دیمەشق کرایە ئامانج و تێیدا حەوت فەرماندە و دیپلۆماتكاری کوژران، بە هۆیەوە گرژییەکانی نێوان هەردوولا زیاتر بوون کە هۆشداری دەدرێت لەوەی دەرگای جەنگێکی گەورە لەناوچەکەدا بکاتەوە.
ئێران هیچ هێرشێکی ڕاستەوخۆی لەنێو خاکی ئیسرائیلدا نەبووە
وێڕای کوژرانی دەیان بەرپرسی سەربازی و ڕاوێژکاری ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە، تاران تەنیا لە ڕێگەی گرووپە چەکدارەکانییەوە لە عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن وەڵامی ئیسرائیلی داوەتەوە، کە جگە لە کوژران و بریندارکردنی چەند سەربازێک هیچ پلەدارێکی سەربازی ئەو وڵاتەی بە ئامانج نەگرتووە و تاران هیچ هێرشێک وەک وەڵامدانەوە بە ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی ئیسرائیل نەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
جۆزێف بۆرێل: لوبنان لە لێواری داڕمان دایە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
هەڵمەتی 16 ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەکات
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: ئیسرائیل بە بیانووی لاواز هەڕەشە لە عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دیداری تایبەت؛ داود ئۆغڵۆ لەبارەی نەوت و پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە قسە بۆ ئاڤا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
23 تشرینی دووەم
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
23 تشرینی دووەم
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
23 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزێک هەڕەشەکەی ئیسرائیل دەگەیێنێتە عێراق؛ "چاوەڕوانی هێرش بن"